بانكى رافیده‌ین 50 ملیۆن دینار ده‌داته‌ هاووڵاتیان

هەواڵ / ئابوری :: 13/03/2018‌ :: 10251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین ئاشكرایكرد، بڕى 50 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز بۆ دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وى به‌هاووڵاتیان ده‌دات، به‌ڵام نۆژنكردنه‌وه‌ ناگرێته‌وه‌.

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافیده‌ین، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ئازاڕ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بڕیاریاندا به‌پێدانى بڕى 50 ملیۆن دینار قه‌رز به‌هاووڵاتیان بۆ دروستكردنى خانوو، به‌مه‌رجێك پارچه‌یه‌ك زه‌وى هه‌بێت، به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى و فراوانكردن نابێت.

رونیشیكردووەته‌وه‌، بانكه‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ هه‌یكه‌لى قاتى دووه‌م قبۆڵ بكات، به‌ڵام ته‌نیا به‌شى دووه‌م و سێیه‌مى قه‌رزه‌كه‌ى پێبدرێت.

بانكى رافیده‌ین، له‌ 4ى حوزه‌یرانى 2017 بڕیاریدا به‌ پێدانى قه‌رز تا 50 ملیۆن دینار به‌هاووڵاتیان بۆ دروستكردنى خانوو بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ.
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure