له‌سلێمانى 4 توشبوى نه‌خۆشى شێتى مانگا هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/03/2018‌ :: 1415‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.


كوردستانى نوێ:

- پڕۆژه‌یاساى ئه‌نجومه‌نى فیدراڵى له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌
- په‌یه‌ده‌: كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئاست عه‌فرین بێده‌نگه‌
- سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى تێبینى له‌سه‌ر بودجه‌ى 2018ى عێراق هه‌یه‌
- په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا: ئه‌وه‌ى توركیا ده‌یكات پێشێلى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌
- كاكه‌ حه‌مه‌ى هه‌رمێ گوڵاوى ساڵێكه‌ ماڵئاوایى له‌ قه‌ڵه‌م كردووه‌
- یه‌كێتى له‌م دۆخه‌دا ده‌بێ چى بكات؟

خه‌بات:
- نووسینگه‌ى ئاژانسى په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌
- هه‌رێم به‌ سه‌دان ده‌ستگیركراوى داعش راده‌ستى حكومه‌تى به‌غدا كردووه‌
- فرانسوا ئۆلاند ره‌خنه‌ له‌ خۆرئاوا ده‌گرێت: بۆچى پشتتان له‌ كورد كرد
- كێشه‌ى كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ى خاكه‌ نه‌ك پاره‌
- شانه‌ نوستووه‌كانى داعش له‌ موسڵ جێگه‌ى مه‌ترسین
- شاره‌زایه‌كى ده‌ستوور: كاتى به‌ده‌نگهاتنه‌ له‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ى به‌غدا
- 11 هه‌زار كه‌س له‌ موسڵ بێسه‌روشوێنن
- كورد قوربانى یه‌كه‌م و كۆتایى ئاڵۆزییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌
- له‌ نزیك مه‌خموور گرووپێكى داعش كرایه‌ ئامانج
- درێژترین پرى سه‌ر روبارى سیروان كرایه‌وه‌
- كۆنفرانسێكى تایبه‌ت له‌باره‌ى جینۆسایدى كورد و هه‌ڵه‌بجه‌ رێكده‌خرێت
- زانكۆكانى كوردستان ده‌توانن سوود له‌ ئه‌زموونى زانستى زانكۆ چیكییه‌كان وه‌ربگرن
- كه‌ركوكییه‌كان به‌گژ گوشاره‌كانى به‌غدادا ده‌چنه‌وه‌
- پێشانگاى شێوه‌كارى دوێنێ و ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌ .. (57) شێوه‌كار به‌ 70 تابلۆ به‌شداربوون
- ده‌ریاچه‌ى وان له‌ باكوورى كوردستان.. وێستگه‌یه‌ك بۆ كۆچى باڵنده‌كان

ئاوێنه‌:
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق: ره‌نگه‌ تا یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو عه‌بادى موچه‌ى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى بنێرێت
- له‌ سلێمانى 4 توشبوى نه‌خۆشى شێتى مانگا هه‌یه‌
- مه‌زهه‌رى خالقى: توركیا له‌ رێگاى دراماكانیه‌وه‌ خه‌ریكه‌ قه‌ڵاچۆى كولتورى كوردى ده‌كات
- هۆشدارى ده‌درێت له‌سه‌ر مه‌ترسى پشتگوێخستنى پرۆژه‌یاساى چاكسازیى خانه‌نشینى و موچه‌ى پله‌ باڵاكان
- له‌ كۆى 7 هه‌زار و 463 مامۆستاى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك 6 هه‌زار و 939 داواى گواستنه‌وه‌ى راژه‌كانیان كردوه‌ بۆسه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى
- میترۆ: رێژه‌ى رۆژنامه‌نوسانى بیانى له‌ هه‌رێم 90% كه‌میكردوه‌
- ساڵى رۆژێك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌
  * دواى 30 ساڵ له‌ كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ هێشتا به‌ركه‌وتوانى چاره‌سه‌ر نه‌كراون
- عه‌فرین ته‌نها دوو رێگه‌ى له‌به‌رده‌مدایه‌: یا سه‌ركه‌وتن یا سه‌ركه‌وتن
- نوێنه‌رانى كورد له‌ به‌غدا لاواز بون یان دۆخى هه‌رێم ئه‌وانى لاواز كرد؟
- هێزه‌كانى توركیا له‌ ده‌روازه‌ى عه‌فریندان .. ئه‌مریكا و روسیا گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ كورد كرده‌وه‌
- به‌رز و نزمیى دینار و دۆلار جوڵه‌ى خستوه‌ته‌ بازاڕه‌كانى دراوى كوردستانه‌وه‌
- مۆدێلێكى نوێى ناڕه‌زایى .. له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان تۆڵه‌ له‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كرێته‌وه‌
- عه‌زیز وه‌یسى: خه‌ڵكى سلێمانى منیان كرد به‌و هونه‌رمه‌نده‌ى ئێستا هه‌م

هه‌ولێر:
- په‌یڕه‌وكردنى زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ له‌ عێراق زه‌نگێكى مه‌ترسیدار و ره‌تكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیانه‌ 
- بانكى ناوه‌ندى عێراق: بۆ خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاوه‌ڕێى فه‌رمانى عه‌بادى ده‌كه‌ن
- كه‌ركوكییه‌كان به‌گژ فشاره‌كانى به‌غدادا ده‌چنه‌وه‌
- بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م مه‌شخه‌ڵى راپه‌ڕینى بادینان له‌ به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ڵگیرسا
- شاندێكى ئێرانى سه‌ردانى كوردستان ده‌كات
  * كوردستان و ئێران جموجۆڵى گه‌شتیارى و بازرگانى زیاتر ده‌كه‌ن
- پیسبوونى ژینگه‌ و مه‌ترسییه‌كانى بۆسه‌ر مرۆڤ

باس:
- زانیارى له‌باره‌ى ئاشكرابوونى هه‌زاران مووچه‌خۆرى وه‌همى 
- حكومه‌ت داوا له‌ فه‌رمانگه‌كانى ده‌كات به‌رهه‌مى ناوخۆ بكڕن
- ده‌رماڵه‌ى زیاتر له‌ 2 هه‌زار مامۆستا زیاد ده‌كرێت
- عێراق رێگه‌ نادات به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌رى كوردستان بگاته‌ شاره‌كانى ترى عێراق
- بڕیارێكى دڵخۆشكه‌ر بۆ 4 هه‌زار پۆلیس كه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان راگیرابوو
- ده‌رمانى ساخته‌ له‌ شاره‌كانى ترى عێراقه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ كوردستان
- محه‌مه‌د نوورى عه‌بد ره‌به‌، په‌رله‌مانتارى سوننه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق: به‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى وه‌همى و بندیوار له‌ داموده‌زگاكانى عێراق هه‌ن
- فوئاد عه‌لى، ئه‌ندامى كوردى فه‌یلى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا: له‌ خواستى 5 كورسیى كۆتا بۆ كوردانى فه‌یلى په‌رله‌مانى عێراق كردیه‌ یه‌ك كورسى
- پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركوك بڕیارى رووخاندنى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كوردنشین ده‌رده‌كات
- زیادبوونى دانیشتوانى، عێراق به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات .. ئێستا 38 ملیۆن كه‌سه‌ و ساڵانه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س زیاد ده‌بن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure