عەبادی بڕیاری ناردنی سێ مووچەی چوار بەڕێوەبەرایەتی دەرکرد

هەواڵ / کوردستانی :: 13/03/2018‌ :: 3281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق بڕیاری ناردنی‌ مووچه‌ی‌ سێ مانگی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه‌و كارتی‌ زانیاری) هه‌رێمی ده‌ركرد و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانیش ورده‌كاری زیاتری بڕیاره‌كانی‌ عه‌بادی بۆ دواڕۆژ ئاشكراده‌كات.


عه‌میدی مافپه‌روه‌ر سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاسپۆرتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی كه‌ به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی عەبادی بوو، بە دواڕۆژی وت "له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌فسه‌رانی كورد كه‌ پێكهاتبوون له‌ (120) ئه‌فسه‌ر، بڕیاری كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ڕاگه‌یاند".

وتیشی‌ "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاریدا مووچه‌ی‌ هه‌رچوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ (ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه‌و كارتی‌ زانیاریی) هه‌رێم ڕه‌وانه‌بكرێت كه‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی‌ عیراقن".

عه‌مید سالار ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد "بڕیاره‌ له‌ نزیكترین كاتدا موچه‌ی‌ هه‌رسێ مانگه‌كانی‌ (10، 11و 12)ی‌ ساڵی‌ 2017 به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رچوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ خه‌رجبكرێت".

باسی لەوەشکرد ئێستا وەفدیکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بەغدان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، بۆ ئەوەی بە زوویی مووچەکە بنێرن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure