رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌رێم و عێراق نرخى دۆلارى دابه‌زاند

هەواڵ / ئابوری :: 13/03/2018‌ :: 4261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، دواى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى، به‌هاى دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121.850 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جەواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دواى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و  100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 122.200 دینار بوو".

سه‌باره‌ت به‌هۆكارى دابه‌زینه‌كه‌ سوبحان وتى "چه‌ند هۆكارێك كاریگه‌یان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دۆلار، له‌وانه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و عێراق، هەروەها بانكى ناوه‌ندى كه‌ ئه‌مڕۆ دۆلارى زیاتر فرۆشتووه‌، هه‌روه‌ها دیناریش له‌ بازاڕدا كه‌مه‌، ئه‌مانه‌ وایانكردووه‌ كه‌ به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزببێته‌وه‌". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە