هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه‌ رێككه‌وتن

هەواڵ / ئابوری :: 13/03/2018‌ :: 1156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
حكومەتی هەولێر و بەغدا رێككەوتن لەسەر رسوماتی باج و بانكە ئەهلییەكان و  كردنەوەی بانكی ناوەندی لە عێراق و بانكە بازرگانییەكانی هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئازاری 2018، شاندی بانكی ناوەندی و  وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و رێككەوتنێكیان واژۆكرد.

دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم راگەیاند "كۆبوونەوەیەكی باشمان لەگەڵ بانكی ناوەند و وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجامداوە، رێككەوتن كرا كە وەرگرتنی باج وەك یەك بێت و لە داهاتووشدا كۆبوونەوەی تر دەكرێت بۆ وردەكاری زیاتر".

وتیشی "بانكە ئەهلییەكان گفتوگۆی لەسەر كرا، هەروەها بانكه‌ بازرگانییەكان كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و  ژماره‌شیان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌".

وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لەهەفتەی داهاتوو لەسەر ڕێنماییەكانی گومرگی ڕێككدەكەوین. 

باسی لەوەشكرد پارە لە لقی بانكی ناوەندی هەولێر هەیەو هەر كاتێك سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دابەشكردنی موچەیدا ئەوا، لێرە دابەشدەكرێت و هیچ گرفتێكی نییە.

باسی لەوەشكرد وردبینیەكانی لیستی موچەخۆران بەردەوامەو هەریەك لە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی وردبینییەكانیان 90%یان تەواو بووەو بەردەوامیشە و لە  ئێستادا جێگری سەرۆكی دەستەی چاودێری دارایی عیراق لەهەرێمە.

لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند "كۆبوونەوەیەكی گرنگمان كرد و لەسەر بەشێكی زۆری پرسەكان رێككەوتن كرا و  ئەو لقەی بانكی ناوەندی عیراق لەهەولێر بەپێی فەرمان دەكەوێتە سەر بانكی ناوەندی، بەڵام هەریەك لە وەزیری دارایی عیراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێم مافی جوڵەپێكردن و كاركردنیان به‌ پارەی ناو ئەو لقەیان هەیە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە