کەناڵێكی نوێی كوردی کرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2018‌ :: 12991‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
یەکەمین کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردی بە ناوی "JIN TV" کرایەوە کە تەنیا ژنان کاری تێدا دەکەن و کارو چالاکیەکانی تایبەت بە ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان په‌خشده‌كه‌ن، بەڕێوبەری ئۆفیسی سلێمانی كه‌ناڵه‌كه‌ش دەڵێت "به‌چوار زمان و زۆربەی زاراوەکانی زمانی کورد پەخشی دەبێت و خزمەت بە ژن دەکات".

ساکار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەناڵی ژن لە سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی "کەناڵی (ژن تی ڤی) دەستی بە پەخشکردووە و ئۆفیسی سەرەکی لەوڵاتی هۆڵەندایە، سەر بە رێکخراوی نەوایە کە رێکخراوێکی تایبەت بە ژنانە لە ئەوروپا".

باسی له‌وه‌شكرد ئامانجی سەرەکی لە کردنەوەی ئەو کەناڵه‌ گرنگیدانە بەتوانا و خەباتی ژنان، لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیری گشتی و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هۆتبێر پەخش دەکات".

وتیشی "لە رۆژی ٨ی مارسدا، کەناڵی ژن تیڤی بە دروشمی (دەنگی ژنان، رووی ژیانە) دەستی بە پەخشی خۆی کرد و پرۆگرامەکانی کەناڵەکەش بە شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی و زمانی تورکی و عربی و فارسی و کوردی رۆژانە پێشکەشدەکرێت".

راگەیه‌نراوی فەرمی بەرێوەبەرایەتی کەناڵەکەش رایدەگەیەنێت، "ئەم کەناڵە پێشکەش بە تێکۆشانی ژنان دەکەین، هەموو ئەوانەشی بۆ ئازادی ژنان لە تێکۆشاندان".

ئەوەش خراوەتەڕوو، (ژن تیڤی) به‌ فریکوێنسی 11054 ناوەندەکەی لە ئەوروپایە، وەک یەکەمین کەناڵ لەکوردستاندا و دووەمین کەناڵ لە دوای کەناڵێکی ئەفغانی دادەنرێت لەجیهاندا کە لەسەر دەستی ژن دامەزرێنرابێت.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure