بۆ نه‌ورۆز سلێمانی ده‌خرێته‌ حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2018‌ :: 2789‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بۆ یادەكانی نەورۆز ده‌خرێنه‌ حاڵەتی ئامادەباشییەوە".

موقەدەم ئەكرەم قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى ئازارى 2018 له‌میانه‌ى كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بۆ یادەكانی نەورۆز دەكەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا وردەكاری پلانی ئەمنی بۆ ئەو رۆژە ئاشكرادەكرێت".

وتیشی "كەسێك چۆتە بازاڕی شەوكەتی مەلا كە بەبازاڕی دۆلارەكە ناسراوە، لەدایكبووی ساڵی 2000 بووە كاتێك بازاڕەكە چۆڵ بووە ویستوێتی دزی بكات لەوێ".

موقەدەم ئەكرەم قادر ئه‌وه‌شى وت "پاش دەستگیركردنی، تاوانبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە بەنیازبووە بڕی دە دەفتەر دۆلار ببات و هەڵبێت بۆ هەندەران".

ئەوەشی ئاشكراكرد، حەوت كەسی دیكە دەستگیركراون لەلایەن هێزەكانیانەوە كە دزی ماڵانیان كردووە و پاتری بورجەكانیان دزیوە و هەڵیانكوتاوەتەسەر ماركێتەكانی ناو شاری سلێمانی.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure