پێش نه‌ورۆز مووچه‌ى مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2018‌ :: 332‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2018/3/12ی به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ:
- له‌ سلێمانى و گه‌رمیان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن
- هه‌ده‌په‌: كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا ده‌بێت
- ئه‌و مووچه‌یه‌ى له‌ به‌غداوه‌ دێت باجى له‌سه‌ر داده‌نرێت
- شیعه‌كان هه‌وڵى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌ده‌ن، كورد و سوننه‌ چۆن ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆن؟
  * عیراق به‌ره‌و سه‌رده‌مى حكومڕانیى زۆرینه‌
- دیداره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن
- ئێران ره‌خنه‌ى توند له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت .. پێیوایه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ڵوێستى توندڕه‌وانه‌ى هه‌یه‌
- رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان ئێران و وڵاته‌ زلهێزه‌كان
- شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ غۆته‌ى شه‌رقى چڕتر ده‌بنه‌وه‌

خه‌بات:
- كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كانى وڵاتانى سۆڤێتیى پێشوو ره‌خنه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گرن
  * رووداوه‌كانى كه‌ركوك و عه‌فرین دڵنیاى كردین كه‌ جیهان هیچ به‌شدارییه‌كى له‌ چاره‌نووسى گه‌له‌كه‌ماندا نییه‌
- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى: به‌غدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بارودۆخى هه‌رێمى كوردستانى قۆستۆته‌وه‌ بۆ لاوازكردنى پێگه‌ى كورد له‌ناو پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا
- جیهان هاوارى دایكانى عه‌فرین نابیستێ
- به‌ گوشارى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر رێكده‌كه‌وێت
- هه‌ولێر.. ماراسۆنى ئاشتیى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
- ساڵح موسلیم په‌یامێك ئاراسته‌ى تره‌مپ ده‌كات: عه‌فرین كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر هێرشى داعش و سپۆنسه‌ره‌كانى
- كه‌ربه‌لا.. به‌هۆى ده‌ستگیركردنى حوسێن شیرازییه‌وه‌ خۆپیشاندان دژ به‌ ئێران به‌ڕێوه‌چوو
- هه‌ولێر .. فیستیڤاڵى ئازادى و نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد و 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت
- سلێمانى .. ده‌ست به‌سه‌ر 700 كیلۆگرام جگه‌رى مریشكى هاورده‌كراوى ئێرانى گیرا
- لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددانى كوردستان یه‌كه‌مین كۆنفرانسى خۆیان له‌ هه‌ولێر سازكرد
- كارتى نیشتمانى له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار
- داهاتى ساڵانه‌ى گه‌شتوگوزار نزیكه‌ى 600 ملیۆن دۆلاره‌
- قه‌زاى خه‌بات.. پێشانگایه‌كى شێوه‌كارى كرایه‌وه‌

رووداو:
- ئه‌مریكا مه‌نبج به‌ یه‌په‌گه‌ چۆڵ ده‌كات
- گه‌نجانى كورد هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌ شارى به‌رهه‌مهێنانى فڕۆكه‌
- ورچه‌كه‌ى چیاى گاره‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ دوورناكه‌وێته‌وه‌
- ناردنى مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى پێشنیازى باڵیۆزى ئه‌مریكا بووه‌
- 2000 چه‌كدارى داعش له‌ سنوورى كه‌ركوك ماون
- محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى حیزبى سۆشیالیست دیموكراتى كوردستان: كورد ده‌بوو بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بكات 
- ساڵانه‌ 35 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینى چه‌ره‌زات و شیرینى ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌
- یه‌كسانكردنى مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و سوپا مشتومڕى ناوه‌ته‌وه‌
- ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیتاڵیا ئه‌وروپاى تووشى دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌

چاودێر:
- ده‌بێت كورد خۆى بۆ ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ بكات
  * پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ هێنده‌ مه‌ترسیدارن، مه‌حاڵه‌ كورد به‌م په‌رته‌وازییه‌وه‌ خۆى بۆ بگرێت 
- عه‌فرین جینۆساید ده‌كرێت.. جیهانیش وه‌ك هه‌میشه‌ بێده‌نگه‌

هه‌ولێر:
- مێژووى خه‌بات و دۆزى سیاسیى میلله‌تێك له‌ موچه‌دا بچوك ناكرێته‌وه‌
- عه‌بادى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى زیاد ده‌كات
- گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم: پێش نه‌ورۆز مووچه‌ى مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت
- كریستیانه‌كان باوه‌ڕیان به‌ به‌غدا نه‌ماوه‌ و عێراق به‌جێ دێڵن
- واشنتۆن پۆست: ئه‌مریكا و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان چاكده‌كه‌نه‌وه‌
- عه‌ره‌بستان به‌ هێزێكى نه‌رم له‌گه‌ڵ عێراقدا كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئێرانى نیگه‌ران كردووه‌
- هه‌ده‌په‌: له‌ ماوه‌ى 3 ساڵدا 11 هه‌زار و 631 ئه‌نداممان ده‌ست به‌سه‌ر كراون
- گه‌ڕیده‌ و رۆژهه‌ڵاتناسان گه‌واهى به‌ كه‌سایه‌تى و ئازایه‌تى ئافره‌تانى كورد ده‌ده‌ن
- پروژه‌یه‌ك ل سنوورێ پارێزگه‌ها دهوكێ دێ ده‌رمانا بوو 1120 نه‌خۆشێن په‌نجه‌شێرێ دابینكه‌ت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure