بەرپرسێکی خوێندنی سریانی دەکرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2018‌ :: 545‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بەگۆڕینی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک و بەرپرسێکی خوێندنی سریانیشی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکرد.


محەمەد ئیقبال، وەزیری پەروەردەی عێراق لەنوسراوێکدا کە دوێنێ یەکشەممە 11ی ئازار ئاڕاستەی کەرکوکی کردووە، فەرمانیداوە بە دەستبەکاربوونی عەبد عەلی، یاریدەدەری بەشی سریانی لەپەروەردەی کەرکوک وەکو بەڕێوەبەری نوێی پەروەردە.

هەر لەو نوسراوەشدا کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە، بڕیاردراوە بەلابردنی فازڵ ئەسوەد، بەڕێوەبەری ئێستای پەروەردە لەپۆستەکەی و گەڕانەوەی بۆ پۆستی پێشوتری کە بەرپرسی چالاکی خوێندنگەکان بوو.

وەزیری پەروەردە لەفەرمانەکەدا داوادەکات ئاڵوگۆڕی پۆستەکە لەماوەی 7 رۆژی دوای دەرچوونی بڕیارەکە ئەنجامبدرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure