دواڕۆژ وردەکاری رووداوەکەی نێوان رێگەی کەرکوک و بەغدا ئاشكرا دەكات

هەواڵ / کوردستانی :: 12/03/2018‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کوژرانی 15 هاوڵاتی مەدەنی لەبازگەیەکی ساختەی داعش رەتکردەوە  لەسەر رێگەی کەرکوک بەغدا و لەبارەی راستی روداوەکەشەوە دەڵێت "تەنها راوچییەکی ماسی کوژراوە".


عەلی حسێنی، سەرکردە لەحەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئازار بەدواڕۆژی وت "لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان لەبارەی کوژرانی 15 هاووڵاتی لەلایەن داعشەوە بڵاوکردوەتەوە گوایە رووداوەکە لەسەر رێگەی کەرکوک بەغدا بووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت هیچ بنەمایەکی نییە و دورە لەڕاستییەوە".

وتیشی "ئەوەی روویداوە بریتییە لەکوژرانی راوچییەکی ماسی کە دانیشتوی ناحیەی ئامرلییە و لە کاتی رۆیشتنی بۆ ناوچەی پردی سەرحە لەنێوان خورماتوو و عوزێم تەقەی لێکراوە و بەشێوەیەکی نادیار کوژراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure