سلێمانى: 700 كیلۆ جگه‌رى خراپبوو ده‌ستی بەسەردا ده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/03/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
ئاسایشى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 700 كیلۆگرام جگه‌ری مریشكی خراپبوودا ده‌گرێت كه‌ به‌ڕێگه‌ی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه‌ جگه‌ره‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی هاتنه‌كه‌ی به‌ڕێگه‌ی نایاسایی و له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ بووه‌.

وتیشى "سه‌رباری ئه‌وه‌ی جگه‌ری مریشكه‌كه‌ له‌ناو تانكه‌ردا و به‌ڕێگه‌ی قاچاغ هێنراوه‌ته‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت له‌ڕووی پێكهاته‌ی خۆراكییه‌وه‌ گونجاونیه‌ بۆ خواردن و له‌ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیانی زۆر به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت".

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رێگه‌ پێنه‌دراوه‌، بۆیه‌ بڕیاری له‌ناوبردنی هه‌موو جگه‌ره‌كه‌ دراوه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure