نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 11/03/2018‌ :: 969‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى ئازار، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار  و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، به‌جێگیرى مایه‌وه‌و گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هه‌مان نرخ بوو. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 122.250 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 122.250 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure