"هەرێمی کوردستان رەسیدی ئیدارەی کەرکوک سڕدەکات"

هەواڵ / ئابوری :: 11/03/2018‌ :: 405‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پارێزگارى كه‌ركوك بە وەکالەت له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم ره‌سیدى ئیداره‌ى پارێزگاكه‌ى سڕكردووه‌‌ كه‌ له‌ داهاتى پترۆدۆلاره‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئازاری 2018 راكان جبورى، پارێزگاى كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى "پارێزگا ره‌سیدێكی هه‌بوو له‌پاره‌ى پترۆدۆلارى ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌ركرد، لەوبارەیەوە قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غداش كردووه‌".

وتیشی "بەو مەبەستە لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش دروستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رۆژى 7-3-2018 بڕواته‌ هه‌ولێر و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌ربگرێتەوە، به‌ڵام تووشى شۆكبووین كاتێك پێمانڕاگه‌یەنرا ئه‌و پاره‌یه‌ سڕكراوه‌".

جبورى باسی لەوەشکرد "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه‌ ئێستا له‌هه‌ولێره‌، سكاڵایه‌كى له‌ دادگا پێشكه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ نایاسایى له‌كه‌ركوكدا خه‌رجده‌كرێت".

ئاشكراشیكرد "كه‌س و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگاداركردووەته‌وه‌، له‌پێناو خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure