پێنج كەناڵی كوردی دادەخرێن

هەواڵ / کوردستان :: 11/03/2018‌ :: 10942‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەهۆی نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی كاركردن، پێنج كەناڵی ئاسمانی و چەند كەناڵێكی لۆكاڵی كوردی دادەخرێن.

محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئازاری 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "بەهۆی نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی كاركردن و نەدانی پارەی نوێكردنەوە، سبەی یان دوو سبەی پێنج كەناڵی ئاسمانی كوردی دادەخرێن".

وتیشی "لەگەڵ ئەو پێنج كەناڵەدا، ژمارەیەك كەناڵی كوردی لۆكاڵی دادەخرێن، بەهۆی نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی كاركردن".

سەبارەت بە ناوی كەناڵەكان گەردی رونیكردەوە، بەهۆی ئەوەی چەند كاتژمێرێك ماوە بۆ دەرچوونی فەرمانی داخستنی كەناڵەكان، بۆیە ئەگەر لەم چەند كاتژمێرە پارەی نوێكردنەوەی مۆڵەت نەدەن، ئەوا سەرجەم كەناڵە ئاسمانی و لۆكاڵییەكان دادەخرێن كە مۆڵەتیان نوێ نەكردۆتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەشكرد، كە دوای داخستنی كەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی و لۆكاڵییەكان رادیۆكانیش ئاگادار دەكرێنەوە و هەر رادیۆیەك مۆڵەت نوێ نەكاتەوە  دادەخرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure