ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە باشوری کەرکوک دەستیپێکرد

هەواڵ / عێراق :: 11/03/2018‌ :: 572‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزە سەربازییەکانی عێراق لە حەشدی شەعبی و پۆلیسی ئیتیحادی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ کێوماڵکردنی ناحیەی ریاز لەباشوری کەرکوک دەستپێکرد.


جەودەت عەسافی، وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئازار بە دواڕۆژی وت "لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێکی فراوان سەرجەم گوندەکانی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەی گرتوەتەوە".

وتیشی "چەکدارانی داعش خۆیان لەناوچەکەدا حەشارداوە و ناو بەناو پەلاماری هێزە سەربازییەکان دەدەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure