عێراق وەڵامی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەداتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 11/03/2018‌ :: 523‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌تیده‌كاته‌وه‌، كه‌ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018ی ره‌تكردبێته‌وه‌.


سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 به‌پێی چوارچێوه‌ یاساییه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌، له‌ نێوان دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌ حكومه‌ت و  په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانیشی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی بانك و نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا پێچه‌وانه‌ و دژیه‌ك نییه‌.

حه‌دیسی ده‌شڵێت “ده‌نگۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی عێراق له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ راست نییه‌”.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ “حكومه‌تی عێراقی هیچ هه‌ڵوێست و وه‌ڵامێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه”.

به‌هۆی زۆری خه‌رجییه‌كانه‌وه‌، سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یاسای بودجه‌ی 2018ی گشتی عێراقی ره‌تكردەوە‌، بەهۆكاری‌ پڕنه‌كردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ و دیاریكردنی پشكی كوردیش یه‌كێك بوو‌ له‌ تێبینییه‌كانی سندوقه‌كه.

له‌ 3ی ئازاری 2018، په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ی 2018ی به‌بێ كورد په‌سه‌ندكرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure