به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز فێستیڤاڵی كەلتوری و هونه‌ری کوردی له‌ كرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / که‌لتور :: 11/03/2018‌ :: 407‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ
به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی، فێستیڤاڵی كەلتوری و هونه‌ری خێله‌كان، له‌ شاری سه‌رپێلی زه‌هاوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئیرنا كرماشان، له‌زاری ره‌حیم جه‌عفه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كەلتور و نه‌ریتی كرماشانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "هه‌وڵمانداوه‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌یی، شانۆی سه‌رشه‌قام، شانۆی بوكه‌ڵه‌، شێوه‌كاریی و خوێندنه‌وه‌ی شانامه‌ به‌شداربن".

وتیشی "له‌و فێستیڤاڵه‌دا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 16ی ئازار ده‌ستپێبكات و تا 15 رۆژی سه‌ره‌تای نه‌ورۆز درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ خواردنه‌ كۆنه‌ كۆرده‌وارییه‌كان و جلوبه‌رگی كوردی، هونه‌ره‌ ده‌ستییه‌ كوردی و ناوچه‌ییه‌كان پێشوازی له‌ میوانان ده‌كه‌ین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure