به‌ركه‌وتوویه‌كی دیكه‌ی چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 10/03/2018‌ :: 501‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
ئه‌مڕۆ یه‌كێكى تر له‌به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ته‌مه‌نى 58 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا و  به‌وه‌ش ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌هۆى مانه‌وه‌ى كاریگه‌رى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 104 كه‌س.


لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژى ڕاگه‌یاند به‌هۆى مانه‌وه‌ى كاریگه‌رى چه‌كى كیمیایى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى، ئه‌مڕۆ یه‌كێكى تر له‌ به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى به‌ناوى (له‌یلا حه‌بیبوڵڵا) له‌شارى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا، به‌ گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و به‌ركه‌وتووه‌ى چه‌كى كیمیایش ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌دواى ساڵى 2003 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و گه‌یشتنه‌ 104 به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و به‌ركه‌وتووه‌ى چه‌كى كیمیایى كه‌ ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ به‌هۆى كاریگه‌رى چه‌كى كیمیایى به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ له‌ دۆخێكى ته‌ندروستى ناجێگیردا بوو، هاوكات له‌كاتى كیمیابارانه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌شى كه‌ ده‌رچوون به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایین.

به‌ گوێره‌ى ئاماره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 254 كه‌س به‌هۆى مانه‌وه‌ى چه‌كى كیمیایى به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه‌ وه‌كبه‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى ناویان تۆمار كراوه‌ سه‌ره‌ڕاى گیان له‌ ده‌ستدانى 104 كه‌سیان به‌ ده‌یانى دیكه‌شیان له‌ دۆخێكى ته‌ندروستى ناجێگیردان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure