بانكی‌ ڕافیده‌ین گێڕانه‌وه‌ى قیستى مانگانه‌ى مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دیاریكرد

هەواڵ / ئابوری :: 10/03/2018‌ :: 6745‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكی‌ ڕافیده‌ینی‌ عێراقی‌ ئاشكراى كرد بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار وه‌ك قەرز ده‌داته‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق و له‌ ماوه‌ی‌ 40 مانگدا، كه‌ ده‌كاته‌ 3 ساڵ و چوار مانگ لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه‌، بۆ هه‌ر مانگێكیش ده‌كاته‌ 162.500 دینار.


نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ بانكی‌ ڕافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردوەته‌وه‌ "وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و قەرزە له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بۆ هه‌ر مانگێك 162.500 دیناره‌، له‌ڕێگه‌ی‌ سیستمی‌ ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ لێیان وه‌رگیرێته‌وه‌.

بانكی‌ ڕافیده‌ین مانگی‌ شوباتی‌ ڕابردوو بڕیاریدا به‌ پێدانی‌ پێشینه‌یه‌كى پێنج ملیۆن دیناری‌ به‌مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و هه‌موو لقه‌كانى خۆى راسپارد بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure