میهره‌جانی به‌یت و حه‌یران له‌سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌چوو

هەواڵ / که‌لتور :: 10/03/2018‌ :: 321‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دوارۆژ
قایمقامی سه‌رده‌شت ڕایگه‌یاند، میهره‌جانی سه‌رانسه‌ری به‌یت و حه‌یران له‌ شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

سایتی ئیرنای ئێرانی له‌زاری نه‌ژاد جیهانی قایمقامی سه‌رده‌شت بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و میهره‌جانه‌ كه‌ له‌ دوو  رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 7 و 8ی ئازار به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ گوزارشته‌ له‌ كه‌لتوور و نه‌ریتی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌، ئه‌مه‌ سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگیی. 

نه‌ژاد جیهانی وتیشی "ئه‌مه‌ نۆیه‌مین ساڵی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و میهره‌جانه‌یه‌ كه‌  هونه‌رمه‌ندانی 27 پارێزگای وڵاتی ئێران تێیدا به‌شداربوون و 206 به‌رهه‌می هونه‌ریان بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی میهره‌جانه‌كه‌ ناردبوو كه‌ 150 به‌رهه‌می تاكه‌كه‌سی و 12 به‌رهه‌می به‌كۆمه‌ڵ بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure