هه‌واڵێك له‌په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كان

هەواڵ / کوردستان :: 10/03/2018‌ :: 34265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
له‌باره‌ى رۆژی 11ی ئازار كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ بکرێتە پشوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناگرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ى سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی "سبه‌ینێ به‌هۆی دواكه‌وتنی خوێندن و بایكۆته‌وه‌، له‌سنوری په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین پشوو نییه‌و ده‌وامی ره‌سمی هه‌یه‌".

وتیشی "ئه‌و پشووه‌ی كه‌ په‌روه‌رده‌ى سلێمانی دیاریكردووه‌ له‌ 20 بۆ 25ی ئازار ده‌بێت ".

ساڵانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم 11ی ئازار ده‌كاته‌ پشووی ره‌سمی، كه‌ له‌هه‌مان رۆژی ساڵی 1970دا حكومه‌تی عێراق و رێبەرانی شۆڕشی كورد رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی حوكمى زاتی (ئۆتۆنۆمی) به‌ كوردستان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure