نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 10/03/2018‌ :: 216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10ی ئازار، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا لەکاتێکدا پێنجشەممە 100 دۆلار بە 122 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکراوە".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و250 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 250 دیناره‌.
 
پێنجشەممەش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100  دۆلار به‌ 122 هه‌زار و500 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 151 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 250 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure