سلێمانى: سێ باندى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 09/03/2018‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى سلێمانى رایگەیاند، سێ باندی دزینی ئۆتۆمبێلیان ده‌ستگیركردووه‌، ده‌شڵێت "ده‌ستمان گرتووه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كاندا".


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى ئازار، موقه‌ده‌م ئه‌كره‌م قادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ سلێمانی، به‌ دواڕۆژى وت "له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا توانیمان سێ باند دسه‌تگیربكه‌ین، كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ جۆراوجۆره‌كانى سلێمانى ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیانیان دزیووه‌".

وتیشى "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان كه‌ شه‌ش كه‌سن ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كاندا".

ئه‌كره‌م قادر ئاماژەی بەوەشدا، تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌پێى مادده‌ى (406) له‌ یاساى سزادانى عێراقى به‌ندكراون له‌ به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له‌ سلێمانى.

دەشڵێت "خۆشبه‌ختانه‌ دزینی ئۆتۆمبێل له‌ سنووری سلێمانی چه‌ند حاڵه‌تێكه‌ و نه‌بۆته‌ دیارده‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure