سبه‌ینێ جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/03/2018‌ :: 471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 10ى ئازارى 2018، جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببێته‌وه‌، ئه‌ندامێكى ئه‌و جڤاته‌ش ده‌ڵێت "ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق".


ئاراس وه‌لى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ دواڕۆژى وت "بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ جڤاتى نیشتمانى له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى گۆڕان له‌ سلێمانى كۆببینه‌وه‌".

وتیشى "ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دانانى به‌رنامه‌ بۆى، لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنیش راپۆرتى خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و تاوتوێى ده‌كه‌ین".

ئاراس وه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانیش، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه‌ و ئێمه‌ش به‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و داپه‌روه‌رى به‌شدارى ده‌كه‌ین، بۆیه‌ ورده‌كارى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى بۆ دابنێین و ئاماده‌كارى بۆ بكه‌ین".

سه‌باره‌ت بە هۆکاری دواکەوتنی كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى، ئاراس وەلی دەڵێت "هیچ هۆكارێكى دیاریكراو یان گرفتێك نه‌بووه‌، ته‌نها به‌هۆى ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى جڤات له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوون، ده‌نا ئه‌وه‌ى فه‌یسبوك لێمان ده‌كات به‌ هه‌ڵا وانیه‌ و گۆڕان وه‌زعى له‌ هه‌موو حزبه‌كان باشتره‌".

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure