ئایفۆنه‌ تازه‌كان له‌ ئاسیا بێ بازارن

هەواڵ / ئابوری :: 08/03/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی ئایفۆن، به‌ (iPhone X)یشه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی چیندا (كه‌ ئه‌مساڵ رێكه‌وتی 16/2/2018ی كرد) سه‌رنجى كڕیاره‌ ئاسیاییه‌كانی رانه‌كێشاوه‌ و بڕی فرۆشه‌كه‌ 5.5 ملیۆن دانه‌ بووه‌ و له‌ پێشبینییه‌كان كه‌متر بووه‌.


به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سى ئێن بیى سى ئابوورى، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر ئایفۆنه‌ گرانبه‌هاكاندا، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌می هه‌رزانتری ئاماده‌یه‌ و به‌نیازه‌ سه‌رنجی بازاڕی ئاسیای پێرابكێشێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا توانیویه‌تی 6-8 ملیۆن ئایپیاد پرۆ (به‌ ته‌كنه‌لۆجیای له‌مسی 3-D) و ئامێری مۆبایلی دیكه‌ بفرۆشێت.

ئاناژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئایفۆنه‌ مۆدێڵ نوێیه‌ ره‌نگ سووره‌كه‌ و ئایفۆنه‌ هه‌رزانبه‌هاكانی دیكه‌ و هۆمپۆدی هه‌رزان، فرۆشیان باشتره‌، هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی بازاڕی مۆبایله‌ زیره‌كه‌ نرخ مامناوه‌ند و گرانه‌كاندا، مۆدێلی داهاتووی ئه‌پڵ ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بێت ده‌توانێت فرۆشێكی زۆری هه‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure