نرخى دۆلار به‌كات داخستن دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 08/03/2018‌ :: 344‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 8ى ئازار، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار  و 350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 122 هەزار و 600 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 122.350 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 122.600 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure