ئێران سێ ملیار دۆلار بۆ عێراق ته‌رخانده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 09/03/2018‌ :: 393‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
جێگیرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى سێ ملیار دۆلار (3.57 تریلیۆن دینار) وه‌ك گره‌نتى بانكى ده‌خاته‌ به‌رده‌ستى عێراق و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه‌.

وه‌فدێكى باڵاى كۆمارى ئیسلامى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئیسحاق جیهانگیر جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ى ئازار له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى كۆبونه‌وه‌ و ئاماده‌یی كۆمپانیا ئێرانییه‌كانى نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق.

جیهانگیرى رایگه‌یاندوه‌، وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆمپانیا ئێرانییه‌کان كه‌ بێن له‌عێراق كاربكه‌ن، بڕى سێ ملیار دۆلار وه‌ك گره‌نتى ده‌خاته‌ به‌رده‌ست حكومه‌تى عێراق.

به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێرانى، عه‌بادى و جیهانگیریی جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات به‌ هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاسیاى ناوه‌ڕاست و چین.

جیهانگیرى ئاماده‌یی ئێرانى نیشانداوه‌ بۆ هاوكاریكردنى عێراق له‌بوارى پیشه‌سازیی ده‌رمان و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان تاران و به‌غدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure