سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 08/03/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
به‌ فه‌رمانی وه‌زیری داد سه‌رۆكی داواكار گشتی هه‌رێم له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌نرێت.

به‌پێی فه‌رمانی ژماره‌ (24) كه‌ له‌ رێككه‌وتی 1ی ئازار و به‌ واژۆى سنان چه‌له‌بى، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه‌ جەواد فەتاح ئاغا، سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم به‌ وه‌كاله‌ت له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌ و ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی به‌ سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم دیاریكراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی داواكاری گشتی به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی بووه‌ له‌سه‌ر سكاڵای یاسایی سێ هاوڵاتی.

دواڕۆژ په‌یوه‌ندیكرد، به‌ نوسینگه‌ی وه‌زیری داد له‌باره‌ی هۆكاری بڕیاره‌كه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كارێكی ئیدارییه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری داده‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure