نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 08/03/2018‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئازار، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 122 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکراوە".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و500 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 151 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 250 دیناره‌.
 
دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و700 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 151 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 250 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure