راگوێزراوانی عێراق زیاتر له‌ نیو ملیار دۆلاریان پێویسته‌

هەواڵ / ئابوری :: 07/03/2018‌ :: 267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى راگوێزراوان له‌ عێراق ده‌خرێته‌كار و كه‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن دۆلارى پێویسته‌.


رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌رنامه‌ی ساڵی 2018یان بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی راگوێزراوان ده‌ستپێكرد كه‌ به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ژماره‌یان له‌ عێراقدا نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌سه‌.

به‌وته‌ی راماناتان بالاكریشنان، رێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی كاروباری مرۆیی له‌ عێراق، به‌رنامه‌كه‌ پێویستی به‌ بڕی 569 ملیۆن دۆلاره‌ بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ نزیكه‌ی 3.4 ملیۆن هاووڵاتی و پشتیوانیكردن له‌ پڕۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری. 

هاوكات حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ندیی خۆی به‌ گێڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنی كه‌رامه‌تی راگوێزراوان ده‌ربڕیوه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا "بودجه‌یه‌كی خه‌مڵێنراو"ی بۆ دابینكردنی پێویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی راگوێزراوانی ناو كه‌مپه‌كان داڕشتووه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure