بەرپرسێكی باڵای هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2018‌ :: 16607‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم دەگۆڕێت و وتەبێژی داواكاری گشتی هەرێمیش دەڵێت "گۆڕانكارییەكە بەفەرمانێكی وەزاری و بەبێ‌ ئاشكراكردنی هۆكارەكەی كراوە".

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمانێك بڕیاریدا لەشوێنی حاكم جەواد فەتاح ئاغا سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم،  حاكم ئازاد حەسەن ئەحمەد دابندرێت.

لەبارەی هۆكاری گۆڕینی سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم،  حاكم دڵشاد فایز وتەبێژی داواكاری گشتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "گۆڕانكارییەكە بەفەرمانێكی وەزارەتی داد بووەو داواكاری گشتی هەرێم لە هۆكارەكەی ئاگادار نییە".

وتیشی "دانانی حاكم ئازاد حەسەن بەشێوەی ئینتیدابە واتە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ دەبێت، بەڵام دوای سێ‌ ساڵەكە دەتواندرێت ساڵێكی تریش لە پۆستەكەی بەردەوامبێت".

لەبارەی هۆكاری گۆڕینی سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم، دواڕۆژ پەیوەندی بە نوسینگەی سینان چەلەبی وەزیری دادی هەرێمەوە كرد، بەڵام ئامادە نەبوون هۆكاری گۆڕانكارییەكە ئاشكرا بكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure