هه‌وڵی راگرتنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كانى شیعه‌ له‌ كه‌ركوك پشێوی دروستده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 08/03/2018‌ :: 477‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
داگیركردنی زه‌وی و دروستكردنی خانوو به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌و له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان و واسیت ده‌ستیپێكردووه‌ و ئیداره‌ی كه‌ركوكیش بۆ راگرتنی بڕیار له‌سه‌ر رووخاندنی سه‌رجه‌م خانووه‌كان ده‌دات.


به‌ وته‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ له‌ به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئازاره‌وه‌، لیژنه‌ی لابردنی زیاده‌ڕۆیی چوونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كه‌كان به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی خانووه‌كان.

له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا دانیشتوانی ئه‌و خانووانه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان عه‌ره‌ب و توركمانی شیعه‌ مه‌زهه‌بن، رێگرییان له‌لیژنه‌كه‌ كردووه‌ و ئاگریان له‌ شه‌قامه‌كان به‌رداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ داخراون كه‌ باشور به‌سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

نه‌جات حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پێكهاته‌ی توركمانی شیعه‌ به‌ دواڕۆژی وت "له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڕیارێك هاتووه‌ بۆ هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌مه‌به‌ستی لابردنی سه‌رجه‌م زیاده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی كشتوكاڵی و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یش به‌شێكه‌ له‌و پڕۆسه‌یه"‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure