عەبادی: پێش نەورۆز مووچەی ئەو وەزارەتانە دەنێرین كە وردبینییان بۆ كراوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2018‌ :: 1069‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.
كوردستانی نوێ‌:

- مووچە و بودجە، حكومەت و پەرلەمان و (كوردستانییەكان)ی كۆكردەوە
* عەبادی: پێش نەورۆز مووچەی ئەو وەزارەتانە دەنێرین كە وردبینییان بۆ كراوە
- (كوردستانی نوێ‌) لە عەفرین.. جەنگ بە تامی ورە و بوێریی
- چاخی سووری نێودەوڵەتی: رەوشی عەفرین خراپە
- سەرۆك كۆمار: كاری هاوبەش بۆ چارەسەری كێشەكان
- یەكێتی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ هێوركردنەوەی خورماتوو
- شۆڕشی ئارارات.. وەك ئیحسان نوری پاشا دەیگێڕێتەوە
- ئیسحسان نوری پاشا و (مێژووی رەگ و رەچەڵەكی كورد)
- یادی تاوانی كۆمەڵكوژیی گەلی زیلان (دۆڵی خوێن)
- ساڵ لەدوای ساڵ قەرزەكانی عێراق زیاد دەكات
- چەند چالاكییەك بە بۆنەی یادی راپەڕینەوە ئەنجامدران
- كەمپینی هەموومان لەگەڵ دوزین
- بەشێوەیەكی رەسمی فیفا بڕیاری دا تەكنەلۆژیای ڤار بەكاربهێنێت
- رێز لە مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی نرا
  * گروپی (دەفی كیژانی گەرمیان) راگەیەنرا
- كوردستانی نوێ‌ كەناڵێكی نوێ‌ دەكاتەوە

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە عێراق و ئوردن كرد
- حكومەتی هەرێم و پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی یاسای بودجەی عێراق كۆبوونەوە
- هەر زرگاربوویەكی كوردی ئێزدی دەست داعش دوو ملیۆن دینار وەردەگرێت
- دیندار زێباری لە وەڵامی هیومان رایتس وۆچ: خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و دەوروبەری بەبێ‌ مۆڵەت بوون و بوونە هۆی نانەوەی ئاژاوە و پشێوی
- 1700 شەڕڤانی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش بەرەو عەفرین كشانەوە 
- وەزیری پەرەپێدانی مرۆیی حكومەتی هەنگاریا: كاركردنمان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
- هەڵەبجە.. بە بڕی 280 ملیۆن دینار گرێبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی یەكێتیی ئەوروپا واژوو كرا
- بۆ خزمەتكردن بە گەشتیاران رێگای ئەشكەوتی شانەدەر نۆژەنكرایەوە
- وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم: لیژنەكانی وردبینی لێرەن بەڵام هیچ باسی مووچە نییە
- یەكێتی ئەوروپا پرۆگرامێكی تایبەتی ئیراسمۆس بۆ زانكۆكانی كوردستان تەرخان دەكات
- بەشێك لە هاووڵاتیان دەست لە خواردنی بەرهەمی شیرەمەنی هاوردە هەڵدەگرن
  * خواست لەسەر بەرهەمی شیرەمەنی خۆماڵی بە رێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە
  * پسپۆڕێكی خۆراك: ئەگەر مەرجە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكرێت ماست و پەنیری خۆماڵی باشترینە
- لە هەولێر چەند سەنتەرێكی پزیشكی پسپۆڕی ددان كرایەوە
- لە هەولێر .. دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتان ساز دەكرێت
- كەسایەتییەكانی سلێمانی لە ئەمنە سورەكە بوون

هەولێر:
- ئەمڕۆ گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە .. گەشتەكە بە مەبەستی گواستنەوەی عومرەكان بۆ سعودیە دەكرێت
- عەبادی دیسان پرسی مووچەی كوردستان بۆ بانگەشە بەكار دەهێنێت
- لەسەر نەوتی كەركوك سكاڵا لە دژی بەغدا تۆمار دەكرێت
  * وەزارەتی نەوت بێگوێدانە بڕگە و ماددە دەستوورییەكان مامەڵە بە نەوتی كەركوكەوە دەكات
- سەرۆكی ژووری بازرگانی لە پارێزگای دهۆك: جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەرێم و توركیا رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتر دەچێت
- راپۆرتی گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان بێلایەن نییە .. ئاماژەی بە قوربانیانی هێزی پێشمەرگە نەكردووە لە رووبەڕووبونەوەی داعش
- ئەمریكا و بریتانیا هاوڕان لەسەر ئەوەی رەوشی غوتەی رۆژهەڵات گەیشتووەتە ئاستی كارەساتی مرۆیی
- ئەمساڵ زانكۆی سەلاحەدین خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەكاتەوە
- فیلمێكی هۆلیۆد لەلایەن كوردێكەوە كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێت
- راگەیانكارێكی كورد 71 پرۆگرامی دیكۆمێنتاری تۆمار دەكات

ئاژانس:
- بەغدا دابەشكردنی مووچە ناداتە دەست حكومەتی هەرێم
  * وتەبێژی عەبادی: وردبینی لە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمدا دەكەین
- سێ‌ ساڵە پارتی كۆنگرەی نەكردووە
  * ئەندامێكی سەركردایەتی: لەم بارودۆخەدا بیكەین سەركەوتوو نابین 
- توركمان و مەسیحییەكانی هەرێم داوای مافی ڤیتۆ دەكەن .. پڕۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە و یەكێتیی و پارتیش پشتگیریان دەكەن
- وەزارەتی پێشمەرگە 200 ئەفسەری یەكێتیی لە مەرسوم بێبەش دەكات
- سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق: حكومەتی هەرێم دەیزانی عەبادی بودجەی كوردستان زیاد ناكات.. دەرفەتی دەستكاریكردنی بودجە نەماوە
- هەڵەبجە ناڕەزایی دژ بە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا دەردەبڕێت .. وەزارەتی شەهیدان بانگهێشتی كۆنفرانسی كیمیابارانی هەڵەبجە نەكراوە
- دروستكردنی حزب بووە بە مۆدێل .. چاویان لە دەنگی خەڵك و كورسیی پەرلەمانە
- پارتی پۆستەكانی یەكێتیی لە هەولێر بەڕێوە دەبات .. بۆ گەڕانەوەی پۆستەكان داوای پۆست لە سلێمانی دەكات
  * گۆڕان بە زەبری هێز پۆستەكانمان لێسەندرایەوە
- بەیان جەبر زوبەیدی، وەزیری دارایی پێشووی عێراق بۆ ئاژانس: پشكی 17% رێككەوتنی سیاسیی نێوان ئەیاد عەلاوی و هەرێم بووە  
* هیچ حزبێكی عێراقی ناوێرێت گرەو لەسەر هاوپەیمانێتیی پارتی بكات لە پاش ریفراندۆم
- وەفدی حزبەكان لە نەجەف بە دەستبەتاڵی گەڕانەوە .. مەرجەعەكانی شیعە پشتیان لە كورد كرد
- بۆ خولی داهاتوو كوردی فەیلی لەسەر كورسیی تایبەتی خۆی دادەنیشێت .. نۆ لیست شەڕی یەك كورسی دەكەن
- عەلی لە رێگەی شووڵە دارەوە ئاو دەدۆزێتەوە .. لە سەدان شوێن ئاوی ژێر زەویم دیاری كردووە
- بانگەشەی هەڵبژاردن لە فەیسبووك دەستی پێ‌كرد
- توندوتیژیی سێكسی زیادی كردووە .. میدیا رۆڵی خراپە
- كچان مەلەكردن لە كوڕان وەردەگرنەوە.. بۆ وەرزش و كاتبەسەربردنە
- چۆن فاكتەری ئاو كاریگەری دەكاتە سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟
- قەیرانی ئاوی عێراق كێشەیەكی سیاسەتی دەرەوەیە
- شێروان شەمێرانی: حزبی سیاسیی خاوەن مەرجەعییەتی ئیسلامی هەرگیز پاساوی بوونی لەدەست نادات لە كۆمەڵگای كوردستاندا
- لە سێ‌ خولی رابردوودا 333 پەرلەمانتار خانەنشین بوون .. مووچەیان لە ساڵێكدا نزیكەی 8 ملیار دینارە
- وەزارەتەكان ناتوانن فەرمانبەرەكانیان بەخێو بكەن .. داهاتی 20 وەزارەت 130 ملیار دینارە
- كۆنگرەی كوێت چی بە عێراق و هەرێمی كوردستان بەخشی؟
  * كورد وەك میوانێكی لێقەوماو و بەغداش بەدەستبەتاڵی لێی دەرچوو

وشە:
- دوو ساڵە نووسینگەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا چۆڵە 
- چارەنووسی سەركردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی نادیارە
- د. مەحمود عوسمان: بەشداری كورد لە هەڵبژاردنی عێراق خراپە
- وەزیرە نایاساییەكانی حزبەكان بوون بە بەڵا بەسەر حكومەتەوە 
- ئەو كوردانەی ریكلامیان بۆ عەبادی دەكرد ئێستە بێئومێدن لێی
- پاسەكانی ناوشاری هەولێر كەڵكی هاتوچۆیان نەماوە و چاوەڕێی ئەڵمانیان
- لێكەوتە باشەكانی تەنگژەی دارایی.. پاسەكان شوێنی ئۆتۆمبێلی فەرمانبەرانیان گرتووەتەوە
- لە كوردستان یەك سەنتەری راوێژكاری خێزان نییە
- بەرپرسی لقی 14ی پارتی: لە نەینەوا حەوت كورسیی پەرلەمان بەدەست دێنین
- لە ئێستەوە كاندیدانی هەڵبژاردن راوە پەیج دەكەن
- زۆربەی فەرمانبەرانی كوردستان هەفتانە كەمتر لە 20 سەعات كاردەكەن.. ستانداری جیهانیی 40 سەعاتە 
- خاوەن پیشە و ماركێتەكان لە ترسی باج تابلۆی بەردەوام دووكانەكانیان بچووك دەكەنەوە
- برادۆست دەڤەرێكی جوان و دڵڕفێنی گەشتیاری كە حكومەت و كەرتی تایبەت پشتگوێیان خستووە
- لە پارێزگای سلێمانی 43 هەزار خێزان كرێچین 
- سەیرانكاران لە نەورۆزاندا كارەسات دروست دەكەن
- بەڕێوەبەری شارەوانییەكانی سۆران: 20 هەزار خانوو و دوكان لە سۆراندا تاپۆیان نییە
- تەلەفزیۆنی كەركوك، یەكەم كەناڵی راگەیاندنی بینراوی كوردییە لە مێژوودا









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure