ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2018‌ :: 364‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئازار ، لە سنوری ناحیەی بێتواتەی قەزای ڕانیە ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرا.


شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی هەرتەلی ناحیەی بێتواتە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ق،ق) دۆزاوەتەوە کە شوێنەواری چەند گوللەیەک بەسەر جەستەیەوە دیارە. 

وتیشی "قوربانییەکە تەمەنی لەسەروی 40 ساڵەوەیەو ئەندام و کادیری حیزبی دیموکراتی کوردستانە و دانیشتوی قەزای کۆیەیە، بەڵام تا ئێستا لەسەر کوژرانی هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە .

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پۆلیسی ڕاپەڕین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure