مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2018‌ :: 991‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
له‌كاتژمێر 10:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و مانگرتوو له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا ده‌ستیپێكرد.

دڵشاد بابانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌دواڕۆژی وت "ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا درێژه‌ به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیمان ده‌ده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن تاوه‌كوو مووچه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌درێته‌ مامۆستایان".

له‌دواى ته‌واوبوونی وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌پارێزگاى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌، ته‌نها چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك بایكۆتیان شكاندووه‌.

 

ژ.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure