دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی رادیۆی دواڕۆژدا تێپەڕدەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2018‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 7ی ئازاری 2016 لەساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان، دەزگای دواڕۆژ بۆ روناکبیری و راگەیاندن یەکەم پەخشی رادیۆی دواڕۆژی دەستپێکرد.

رادیۆی دواڕۆژ لەسەر شەپۆلی FM 96.7 و لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات بە فریکوێنسی 12728 V سیمبولرەیتی 27500 رۆژانە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پەخشی بەرنامەکانی دەکات.

رادیۆی دواڕۆژ لەئێستادا پەخشی دەگاتە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی مانگی دەستکردیشەوە پەخشەکەی سەرجەم جیهان دەگرێتەوە.

لەئێستادا رادیۆی دواڕۆژ لەبوارەکانی پەروەردە، ئابوری، کەلتوری، سیاسی، وەرزشی و کاتبەسەربردن، پەیامەکانی ئاڕاستە دەکات.

دەزگای دواڕۆژ بۆ روناکبیری و راگەیاندن، بەفەرمانی وزاریی ژمارە 11743 لە 24ی ئابی 2015 مۆڵەتی کارکردنی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

دواڕۆژ وەک پڕۆژەیەکی گشتگیری روناکبیری، خزمەتکردنی بیری پێشکەوتنخوازی مرۆڤدۆستانەی کردوەتە ئامانج لەڕێگەی نووسین و وەرگێڕان و توێژینەوەی زانستییانەی بابەتە هزری و فەلسەفییەکان و کاری راگەیاندنی هاوچەرخەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure