یه‌په‌گه‌: ڕوسیا به‌شداره‌ له‌ خوێنڕشتنی عه‌فرین

هەواڵ / کوردستانی :: 07/03/2018‌ :: 142‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی روسیا به‌شداره‌ له‌ خوێنڕشتنی عه‌فریندا و داواش ده‌كات ئه‌و وڵاته‌ پاشگه‌زببێته‌وه‌ له‌ بڕیاری رێگه‌دان به‌ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین. 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی ئازار، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ "روسیای فیدڕال به‌شداره‌ له‌ خوێنڕشتنه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین". 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ ئاڕاسته‌ی رای گشتی كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "كایه‌ی ئاسمانی ناوچه‌ی عه‌فرین، وه‌ك سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ده‌یزانێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیا بووه‌، ئه‌گه‌ر روسیا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیایه‌ ئه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌یانده‌توانی ئاسمانی سوریا ببه‌زێنن و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر عه‌فرین". 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و كاره‌ ته‌نها بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندانی روسیا بووه‌ ئه‌گه‌ر نا هیچ سودێكی بۆ گه‌لی سوریا نییه‌. 

یه‌په‌گه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا، روسیا به‌شداره‌ "له‌ خوێنڕشتنی خه‌ڵكی بێتاوان و گیرخواردووی كورد له‌ عه‌فرین". 

له‌ كۆتاییدا، یه‌په‌گه‌ داوای له‌ حكومه‌تی روسیا كردووه‌ كه‌ پاشه‌كشه‌ بكات له‌ بڕیاری ڕێگه‌دان به‌ توركیا له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین، هاوكات داواشی له‌ خه‌ڵكی روسیا كردووه‌ كه‌ فشاربكه‌نه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پیلانه‌ی "كه‌ هیچ سودێكی بۆ گه‌لی روسیا نییه‌".

له‌ ڕێكه‌وتی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئۆپراسیۆنی چڵه‌زه‌یتوونی راگه‌یاند و له‌و به‌رواره‌وه‌ توركیا له‌شكركێشی بۆ سه‌رعه‌فرین به‌رده‌وامه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شه‌ڕه‌ڤانان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی عه‌فرین. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure