یەكێتی ئەوروپا چەند پڕۆژەیەک بەبڕی 280 ملیۆن دۆلار لە هەڵەبجە جێبەجێدەكات

هەواڵ / ئابوری :: 06/03/2018‌ :: 381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ئەوروپا چەند پڕۆژەیەک لە بوارەکانی کارەبا و پەروەردە و ئابوری و ئاو و ئاوەڕۆ لە سەنتەری هەڵەبجە جێبەجێدەکات.


عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئازاری 2018  بە دواڕۆژی وت، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە ژێرخانی ئابوری و ئاوەدانی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن سندوقی یەكێتی ئەوروپاوە كە بە پرۆگرامی (قودرە) ناسراوە بە بڕی 280 ملیۆن دۆلار چەند پرۆژەیەك ئەنجام دەدەن.

وتیشی "ئەم پڕۆژانە بە سەرپەرشتی رێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی دەبێت كە پێكدێن لە دامەزراندنی فیدەرێكی كارەبای 11KV هەروەها دروستكردنی هەفتەبازاڕێك و پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك خوێندنگا".

پارێزگاری هەڵەبجە رونیشیکردەوە، لە كۆبونەوەکەیاندا لەگەڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی (GIZ) گەیشتوونەتەوە رێككەوتن بۆ دەستبەكاربوون لەو پڕۆژانەدا و بۆ ئەو مەبەستەش واژۆیان لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان كردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure