قه‌رزێكى 75 ملیۆن دیناریى دەدرێتە ئەم شوێنانە

هەواڵ / ئابوری :: 06/03/2018‌ :: 3233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین ئاشكراى ده‌كات قه‌رزێك تا بڕى 75 ملیۆن دینار به‌ خاوه‌ن زانكۆ و خوێندنگا و باخچه‌ى ساوایانى ئه‌هلى ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6 ى ئازار، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد "بڕیاریدا به‌ پێدانى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رجه‌م لقه‌كانى له‌ ناو عێراق بۆ پێدانى قه‌زر به‌خاوه‌نى زانكۆ و قوتابخانه‌ و باخچه‌ى ساوایانى ئه‌هلى، له‌نێوان 50 تا 75 ملیۆن دینار.

به‌یاننامه‌كه‌ى بانكى رافیده‌ین رونیكردووەته‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ پاڵپشتیكردنى قوتابخانه‌ و زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانە، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاروباره‌كانیان به‌رێوه‌به‌رن و یارمه‌تیده‌ربن بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure