پارێزگای سلێمانی لەبارەی پشووی سبەی بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستان :: 06/03/2018‌ :: 34029‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
دوای کۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی و یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکە، بڕیاردرا سبەی 7ی ئازاری 2018 بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی سلێمانی، لە پارێزگاکە نەکرێتە پشووی رەسمی بەڵکو هاووڵاتیان خۆیان دەتوانن ئاهەنگ بگێڕن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی سلێمانی کۆبوینەوە و بڕیارماندا کە سبەی بەهۆی یادی 27 ساڵەی راپەڕینی خەڵکی سلێمانی، لەپارێزگاکە پشووی رەسمی نەبێت بەڵکو هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان ئاهەنگ بگێڕن.

رۆژی 7ی ئازاری 1991 دوای دوو رۆژ لە راپەڕینی خەڵکی رانیە، هاووڵاتیانی سلێمانی بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دژی حکومەتی بەعس راپەڕین و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئەو رژێمە هێنا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure