نەورۆز حزبە كوردستانییەكانی کەرکوکی بە بێ پارتی كۆكردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/03/2018‌ :: 495‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئازار حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لەبارەگای حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوەو پاشان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.


بەختیار محەمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی رایگەیاند "هەموو حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی بەرز رابگیرێت کە دەکاتە دووشەمەی داهاتوو و هاووڵاتیانی کوردیش بەگڕوتینەوە بەشداری بکەن و جلی کوردی بپۆشن".

داواشیکرد هیزە ئەمنییەکان رێگری نەکەن لەئاهەنگگێڕانی هاوڵاتیانی کورد و کیشە و ئاڵۆزییان بۆ دروستنەکەن.

ئەو بەرپرسەی شیوعی لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتیشی "یادەکانی راپەڕین و نەورۆز هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەرز رادەگرن و سەرجەم حزبەکان تێیدا بەشدار دەبن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای بۆ دروستدەکرێت سەرپەرشتی بکات".

لەکۆبوونەوەکەدا تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار نەبوو، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی لەدوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر شارەکەی بەرەو هەولێر بەجێهێشتووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure