دوو ملیار و 400 ملیۆن دینار موچه‌ى 400 په‌رله‌مانتارى خانه‌نشینى كوردستانه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 06/03/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 6ی ئازاری 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

 

كوردستانى نوێ:
- له‌ دوا هه‌وڵ و هه‌واڵدا تریلۆنێك دینار بۆ بودجه‌ى هه‌رێم زیادكرا
- وه‌فدێكى ئه‌ڵمانیا له‌ دۆخى كه‌ركوك ده‌كۆڵێته‌وه‌
- له‌ ده‌ستوورى عێراقدا دابه‌شه‌كردنى داهات له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانیشتوانه‌
- حكومه‌تى هه‌رێم: تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ به‌وشێوه‌یه‌ پێشێلكردنى بنه‌ماى ته‌وافوقه‌
- جه‌نگى زلهێزه‌كان بۆ نه‌وت و گازى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست
- جه‌نگ له‌ غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه‌
- مێركڵ ده‌بێته‌وه‌ به‌ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا 
- خه‌ڵاته‌كانى ئۆسكار دابه‌شكران
- كه‌مپینى هه‌موومان له‌گه‌ڵ دوزین

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى خۆى ده‌دات
  * په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق نیشانى ده‌دات كه‌ به‌غدا پابه‌ند نییه‌ به‌ شه‌راكه‌ت
- 120 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدانى سنوورى پشده‌ر و بیتوێن دابین كرا
- یاساى چاكسازى خانه‌نشینى و مووچه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ په‌رله‌مان
- سلێمانى.. داوا له‌ خاوه‌نى شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كرێت كامێراى چاودێرى دابنێن
- هه‌ولێر.. هه‌ڵمه‌تێكى ژینگه‌پارێزى به‌بۆنه‌ى یاده‌كانى ئادار و نه‌ورۆز
- 25 كورسى خوێندن له‌ رووسیا بۆ قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان دابین ده‌كات

هه‌ولێر:
- لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان داواى كۆبوونه‌وه‌ى چاره‌نووسسازى كورد ده‌كه‌ن
- له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ به‌بێ كورد نوێنه‌رانى كورد له‌ به‌غدا و په‌رله‌مانتارانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌
- نه‌رویج به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌دا
- جێگرى پارێزگارى موسڵ له‌ ئیسته‌نبوڵ رفێنرا
- پارتى سه‌عاده‌ت ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا بچێته‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌وه‌.. دوو جار ئه‌ردۆغان داواى هاوپه‌یمانى لێ كردووه‌ و ره‌تى كردوه‌ته‌وه‌

ئاوێنه‌:
- وه‌ك سزادانى هه‌رێمى كوردستان "عه‌بادى نایه‌وێت هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرێت"
- له‌ په‌رله‌مانى كوردستان 58 راوێژكار هه‌ن .. به‌رزترین موچه‌یان 8 ملیۆن و نزمترینیشیان 3 ملیۆن دیناره‌
- په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ به‌غدا: ئه‌و بودجه‌یه‌ى په‌سه‌ند كراوه‌ به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات
- مسته‌فا چاوڕه‌ش: ماوه‌ى 17 ساڵ یه‌كێتى كۆنگره‌ى نه‌به‌ست گورگیش نه‌یخواردین
- حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران: هیوادارین حزبه‌كان سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئێران له‌ هه‌رێم دابنێن
- كه‌س راپه‌ڕینى له‌بیر نه‌ما..
  * فه‌رمانده‌یه‌كى راپه‌ڕینه‌كه‌ له‌ سلێمانى: من ئێستا بێئومێدترین كه‌سم له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌
- هه‌ر رۆژێك ئیفاد 700 دۆلار بۆ په‌رله‌مانتار حساب كراوه‌ .. په‌رله‌مانتار هه‌بوه‌ به‌دواى داوه‌تنامه‌دا گه‌ڕاوه‌
- 2 ملیار و 400 ملیۆن دینار موچه‌ى 400 په‌رله‌مانتارى خانه‌نشینى كوردستانه‌
- 50 ملیۆن دۆلارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان "ته‌خشان و په‌خشان كراوه‌"
- ترس له‌ داعش و میلیشیاكان هه‌یه‌.. دێوه‌زمه‌ى تایفه‌گه‌رى باڵى به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ دیاله‌دا كێشاوه‌
- هه‌ژارى ته‌نگى به‌ خوێندكارانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان هه‌ڵچنیوه‌

باس:
- له‌ دژى په‌سه‌ندنه‌كردنى بودجه‌ى عێراق كورد كارتى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌ده‌ستدایه‌
- سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت 
  * ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: ده‌رماڵه‌ ناقانوونییه‌كان ده‌بڕدرێن
- حكومه‌ت له‌باره‌ى ئه‌ژمارى خزمه‌تى سه‌ربازییه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات
- قه‌واره‌ تازه‌كانى سلێمانى به‌ چڕى كار له‌سه‌ر راكێشانى هه‌ڵسووڕاوانى گۆڕان ده‌كه‌ن
- نه‌سره‌دین سندى: به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان: به‌هۆى فره‌ لیستى و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانه‌وه‌ كورد 10 كورسى له‌ده‌ست ده‌دات
- فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: له‌ 850 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا بۆ عێراق 365 ملیۆن دۆلارى به‌شى پێشمه‌رگه‌یه‌ و نه‌گه‌یشتووه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure