چەند بەڕێوەبەرێکی پارێزگای سلێمانی گۆڕدران

هەواڵ / کوردستان :: 06/03/2018‌ :: 619‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێکی پارێزگاکە، پاڵێوراوەکانی پەسەند کرد، بڕیاریشە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکلاییان بکاتەوە.

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "بۆ هەر یەک لە پۆستەکانی (بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، بەڕێوەبەری گشتی مین، جێگری پارێزگاری سلێمانی، پارێزگار بە نووسراو سێ پاڵێوراوی بۆ ناردبووین".

وتیشی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەن دەنگمان لەسەر ئەو پاڵێوراوانە دا، هەروەها پاڵێوراوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکانیشمان پەسەندکرد".

ئازاد حەمەئەمین، ئاماژەی بەوەشدا "ئەو پاڵێوراوانە نووسراویان بۆ دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی یەکێکیان یەکلایی بکەنەوە، بۆ پاڵێوراوانی قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان نووسراویان بۆ دەکرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بۆئەوەی رەزامەندییان لەسەر بدات".

باسی لەوەشکرد "پاڵێوراوانی ئەو پۆستانە لە پشکی یەکێتی بوون، تەنها جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان لە پشکی گۆڕان بوون".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure