ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگا گۆڕانكاری لە 5 پۆستی سلێمانی دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 06/03/2018‌ :: 537‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئازاری 2018، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە و دەنگدان بۆ پاڵێوراوانی پێنج پۆستی پارێزگاكە بكات.

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان دەنگدان بۆ پەسەندكردنی پاڵێوراوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی دەكەین، كە دواتر بەرزیدەكەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەوانیش لە سێ‌ پاڵێوراوەكە كەسێك دەستنیشان دەكەن".

وتیشی "هەر لە كۆبوونەوەكەدا دەنگدان دەكرێت بۆ پەسەندكردنی پاڵێوراوەكان بۆ پۆستەكانی (بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، بەڕێوەبەری گشتی مین، قائیمقامی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ناحەیەی خەلەكان)".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure