بەهای دراوه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان بەرزدەبێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2018‌ :: 223‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆتا رۆژه‌كانی 2017 و هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای 2018 بۆ بازاڕی دراوه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌خت بوو، كه‌ تیایدا بازاڕه‌كه‌ دابه‌زینێكى زۆری به‌خۆوه‌ بینی و پسپۆڕانى ئابووریش به‌ ته‌قینی بڵقی دراوی ئه‌لكترۆنی و كۆتایی ئه‌و دراوه‌یان ناوزه‌ند ده‌كرد. 


دراوی بیتكۆین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ره‌كیترین دراوه‌كان، له‌ رۆژی 16ى كانوونى یه‌كه‌م  به‌رزترین نرخی تۆماركرد،  هه‌ر بیتكوینێك به‌ زیاتر له‌ 19181 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تاى مانگى شوباتدا دراوه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كاندا به‌شێكی زۆری به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا و له‌  2 ى شوباتدا نزمترین تۆماركرد و بیتكوه‌ینێك به‌ 6996 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، واته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا  به‌های هه‌ر بیتكۆینێك  زیاتر له‌ 63% هاته‌ خواره‌وه‌.

 سه‌ڕاى ئه‌وه‌ى 4ی شوبات خراپترین رۆژی بازاڕی بیتكۆین بوو، به‌ڵام به‌های دراوه‌كه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ به‌جۆرێك كه‌ له‌ 20ی شوباته‌وه‌ به‌های ئه‌و دراوه‌ ئه‌لكترۆنییه‌ به‌ رێژه‌ی 20% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئێستا هه‌ر بیتكۆینێك 11457 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ئه‌م بووژانه‌وه‌ی دراوه‌ ئه‌لكترۆنییانه‌ ته‌نیا بیتكۆینی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌. به‌ڵكو دراوی (ریپڵ)یش ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا به‌ رێژه‌ی 16% به‌هاكه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌ 1.05 دۆلار ئاڵوگۆڕی پێوه‌ ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure