دوا مۆڵەت بۆ هاوردەكردنی سێوی ئێرانی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری دەكرێت

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا 7ی ئەم مانگە، مۆڵەت دەدرێتە سەرجەم بازرگانان بۆ هاورده‌كردنى سێوی ئێرانی و لەدوای ئەو بەروارەشەوە، سەرجەم ئەو سێوانەی كە هاور دەكراون لەوڵاتی ئێرانەوە كاری گەڕانەوە و لەناوده‌برێت بۆ دەکرێت.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بەدواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە، لەمیانی سەردانێكماندا بۆ سنووری قەزای پێنجوێن، بەپێویستمانزانی كە چەند شوێنێكی سنوورەكە بەسەر بكەینەوە، بەمەبەستی دڵنیایی لەپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.

راشیگه‌یاند "سەردانەكەمان دوای ئەوە هات كە باس لەخراپی و بڵاوبوونه‌وه‌ى نەخۆشی لەناو ئەو سێوانە دەكرێت، كە رۆژانە لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە دێتە قەزای پێنجوێن و لەوێشەوە بەشێكی رەوانەی عەلوە و بازاڕەكانی شاری سلێمانی دەكرێت".

روونیشیكردەوە "پێشتر لەعەلوەی سلێمانی كۆبونەوەیەكمان كردووە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جۆرێك لەسێوی ئێرانی كرد، چونكە كەڕو و مێرووی تێدایە، بۆیە لەئێستاشدا بڕیاردراوە كە دوا مۆڵەت تا رێكەوتی7ى ئه‌مانگه‌ بێت بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو سێوانەی هاوردەكراون بیگەڕێننەوە یان لەناوببرێن و لەدوای ئەو بەروارەشەوە، هەر جۆرە سێوێكی ئێرانی ببینرێت و هاوردە بكرێت، بڕەكەی هەرچەندێك بێت، دەستی بەسەردا دەگرین".

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر ئەمڕۆ لەقەزای پێنجوێن وەك لیژنەكەمان بەهاوكاری لیژنەی ئابووری پێنجوێنیش توانیمان دەست بگرین بەسەر (250) كیلۆگرام، لەكەرەستەی خۆراك و جوانكاری، لەناو ماركێت و خواردنگە و رێستۆرانت و عەلوەكان و وێستگەی سوتەمەنی و ئارایشتگایەك، بەهۆی نەشیاویان بۆ بەكارهێنان گیرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure