عێراق خه‌رجییه‌ گشتییه‌كانى كه‌م ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2018‌ :: 245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌ره‌ڕای ناكۆكیی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ و بایكۆتی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ 17% بۆ 12.67%، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵیداوه‌ كۆمه‌ڵێك رێگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ هه‌ده‌ردانى سامانی وڵات، له‌ یاساكه‌دا جێبكاته‌وه‌.


یه‌كێك له‌ رێگه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌ گشتییه‌كان، كه‌ له‌ یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراقدا باسكراوه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێلی كاربه‌ده‌سته‌كانه‌. 

به‌پێی یاسا نوێیه‌كه‌ كاروانی سه‌رۆكی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان (5) ئۆتۆمبیل و وه‌زیره‌كانی عێراق 3 ئۆتۆمبێل زیاتر نابن. 

ئۆتۆمبیله‌ زیاده‌كانیش ده‌فرۆشرێن و داهاته‌كه‌یان بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌ش نادات به‌ به‌كرێگرتنی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ كاربه‌ده‌ستان به‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌ت.

رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ كارمه‌ندێك به‌ پله‌ باڵاكانیشه‌وه‌ به‌بێ هه‌بوونی (ئه‌ستۆپاكی) له‌ موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت هیچ مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ناكرێت.

هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌دات ئیفادی كارمه‌نده‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌ و ته‌نیا بۆ حاڵه‌ته‌ زۆر پێویسته‌كان نه‌بێت، وه‌فد ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی جیهان و به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی ساڵی 2017، له‌ كۆی 180 وڵات عێراق 11هه‌مین وڵاتی گه‌نده‌ڵ بووه‌ و نمره‌ی شه‌فافییه‌تی عێراق 18 له‌ سه‌د بووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure