نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2018‌ :: 286‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئازار، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 122 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەکراوە".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار 400 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 250 دیناره‌.
 
دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100  دۆلار به‌ 122 هه‌زار 200 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure