به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه‌ ناحیه‌یه‌کی که‌رکوک پشوو راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/03/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر له‌سنوری پارێزگای که‌رکوک به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینی گه‌لی کوردستان له‌ به‌هاری 1991 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی ئازار‌ ده‌کاته‌ پشووی رەسمی.


له‌راگه‌یەنراوێکی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیردا کە وێنه‌یه‌کی بۆ دواڕۆژ نێردرا‌وە، ئه‌وه‌ هاتووه‌  "له‌سه‌ر بڕیاری ئاڤێستا شێخ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌مڕۆ  پشووی رەسمییه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانی ناحیه‌که‌، به‌هۆی یادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌".

له‌به‌شێکی دیکەی راگه‌یەنراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ "له‌ 5ی ئازاردا تونرا کۆتایی به‌ زوڵم و زۆری حکومه‌تی داگیرکه‌ری عێراق بهێنرێت و سه‌رکه‌وتنی مێژوویی تۆماربکرێت و سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستانی باشور به‌ که‌رکوکیشه‌وه‌ ئازادبکرێت".

ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه‌ سه‌ر به‌پارێزگای که‌رکوکه‌ و ده‌که‌وێته‌ 20 کیلۆمه‌تر خۆرهه‌ڵاتی پاریزگاکه‌ و له‌دوای رووداوه‌کانی مانگی تشرینی دووه‌می 2017 وه‌کو دواهێڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ ماوه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure