له‌سلێمانى ده‌ستڕێژى گولـله‌ له‌ئه‌فسه‌رێك ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/03/2018‌ :: 1430‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
ئه‌مشه‌و 4ی ئازاری 2018 له‌ شه‌قامێكى سه‌ره‌كى سلێمانى ته‌قه‌ له‌ لێپرسراوى ئه‌منى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك كراوه‌ و به‌ زیاتر له‌ شه‌ش فیشه‌ك برینداركراوه‌.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانی کەرکوک، تایبه‌ت به‌ دواڕۆژى وت "ئه‌مشه‌و له‌ شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌كه‌) له‌ سلێمانى، له‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ده‌ستڕێژى گولـله‌ له‌ (موقه‌ده‌م خالید حه‌سه‌ن حسێن) لێپرسراوى ئه‌منى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانی کەرکوک كراوه‌".

وتیشى "زیاتر له‌ شه‌ش فیشه‌ك به‌ر قۆڵى، ڕانى و حه‌وزى كه‌وتووه‌ و گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و تائێستا هۆشى نیه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "تائێستا نازانرێت ئه‌م رووداوه‌ سیاسییه‌ بان عه‌شایه‌رى یان تیرۆریستى، بۆیه‌ چاوه‌ڕێى لێكۆڵینه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسین، بۆ ئه‌وه‌ى راستى و دروستى رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ببێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌فسه‌ره‌ برینداره‌كه‌ له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌ركوكى جێهێشتووه‌ و له‌ سلێمانى نیشته‌جێبووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure